كچ گەنم و كوڕیش جۆ!

كچ گەنم و كوڕیش جۆ!
راستە دەڵێن كچان وەك گەنمن و كوڕانیش وەك جۆ، ئەمە وتەی پێشینانە مەبەست لە گەشەكردن و گەورە بوونە، بەهۆی ئەوەی كچ زوو باڵای درێژ دەبێ و دواتر كوڕ باڵای لە كچ درێژتر دەبێ، بەڵام كەسێك نییە شان لە شانی ئەو خانمە تایلەندییە بدات، چونكە خاوەن باڵایەكی ئەوەندە بەرزە، تەنانەت بەدرێژترین كچە هەرزەكاری جیهان دادەنرێ.
(مالی دوانجی) كە كچێكی وڵاتی تایلەندایە و تەمەنی (16) ساڵە، درێژی باڵای (210) سەنتیمەترە، واتە زیاتر لە دوو مەتر، ئەمەو هۆی ئەو درێژییە بەهۆی وەرەمێكە كە لەمێشكیدا هەیە و بەهۆی ئەوەوە پاڵەپەستۆ دەخاتە سەر كۆئەندامی گەشەكردن و بۆیە باڵای بەم شێوەیە درێژبووە، وەكو دەبینن لەگەڵ هاوڕێكانی وەستاوە، دەڵێی دایك و منداڵن.
Top