دار و باریش كچی خۆشدەوێ!

دار و باریش كچی خۆشدەوێ!
كارە سەیرەكان بە چەندین شێوەی جوانەوە دەردەكەون، وەكو دەزانین كچ خۆشەویستە لای كوڕان، كەچی وادیارە لای دارو باریش خۆشەویست بووە، ئەوەی دەیبینن دارێكە كە لق و پۆپی لەسەر شێوەی كچانەوە ڕوواوە، شێوەی دارەكە لەشێوەی كچێكی سەماركەر دەچێ، كە دەستەكانی بەرەو دواوە یان بەرەو ئاسمانەوە بەرز كردۆتەوە و قاچەكانی بەرەو پێشەوە هاتووە.
زۆر حاڵەتمان بڵاوكردۆتەوە كە گیانداری دوو سەر یان زیاتر لە دوو سەیریان هەبێ و بە جەستەیەك، كەچی بەم دواییە حاڵەتێكی دیكەش لە گیانداری جەستەیەك و دوو سەرەوە دەركەوتووە، كە ئەوەش دەبێتە یەكێك لە حاڵەتە سەیرەكان كە جێگەی سەرسوڕمانی و نیگەرانی خەڵكە، ئەوەتا لە وڵاتی سودان هاووڵاتییەكی ئەو وڵاتە بوو بەخاوەن گۆلكێكی دوو سەر، واتە لە داهاتوودا گەر ئەو گۆلكە گەورەبێ و سەر ببڕدرێت، دەبێـتە خاوەن دوو سەركە گا، ئەمەو گۆلكەكە جەستەی بەبێ هیچ كێشەیەكی تەندروستیە و ئاساییە، تەنانەت لە سەرەوە دوو سەری هەیە، ئەوەی سەیرە تا ئێستا نەزانراوە كامە سەر كۆنترۆڵی جەستەكە دەكات، كەچی خواردن و خواردنەوەیان دەچێتە ناو یەك گەدەوە.
Top