گوارە بچووكان وەك مۆدەیەكی شایستەیە

گوارە بچووكان وەك مۆدەیەكی شایستەیە
ئێكسسوار جوانییەكی كراوە و رازاوە دەبەخشن، لە كاتێكدا گشت خانمان پێویستیان بە ئێكسسوارەكانە، تەنانەت دیمەنی ئێكسسوارەكان وادەكات كە جوانییەكی سەرنجڕاكێش بێ كاتێك دەپۆشرێ، لێرەدا رۆڵی جوانی گوارە كە وەك ئێكسسوارێكی سەرەكی دەپۆشرێ، گوێچكەكان بە رازاوەیی و كراوەیی دەردەخەن، گوارەكان تا بچووك و ناسك بن دیمەنیان رازاوەتر دەبێ، ئەمەش بە گوێرەی شێوازی گوارەكە دەبێ، مۆدەكانی گوارەكان بەو نەخشە دەبێ كە شێوەی گوارەكەی لەسەردا دەردەكەوێ و دیمەنێكی رازاوەش دەبەخشێ.
یەكێك لە جوانترین دیمەنەكانی گوارەكان، كاتێك شێوەی خوارەوەی گوارەكە بە دیمەنێكی ناسك دەبێ، ئەمەش وادەكات كە جوانترین مۆدەی هەبێ و لەگەڵ گشت جۆرە مۆدەیەكی پێست و ماكیاژی رووخسار خۆی بنوێنێت، بۆیە دەكرێ سوود لە جوانی شێوەی گوارە بچووكەكان وەربگرین بۆ جوانی رازاندنەوەی گوێچكەی خانمان.
Top