زمان درێژ !

زمان درێژ !
هەندێك لە مرۆڤەكان خاوەن بەهرەیەكی سەیرن، ئەمەش یان لە منداڵیەوە بۆیان دروست بووە، یان لە رۆژانەی ژیانیان فێری بوونە، زمان درێژ بەو كەسە دەگوترێ كە زۆر قسە بكا، یان قسەی بێمانا بكات، كەچی ئەو كوڕە گەنجە بە پێچەوانەی ئەو لایەنەیە و خاوەن درێژترین زمانە لە جیهان، (نێك لافاتسییف) كە كوڕە گەنجێكە لە وڵاتی ئەمریكا دەژی، زمانی (نێك) لە لێوەوە بۆ دەرەوە نزیكەی (15) سەنتیمەتر درێژ دەبێ، ئاشكراشە زمانی هیچ كەسێك بەم شێوەیە نییە و نابێ، ئەوەی سەیرە ئەو كوڕە لەگەڵ ئەوەی خاوەن درێژترین زمانە، كەچی كەم قسە دەكات و بەپێچەوانەی ئەو قسەیە كە دەڵێن (زمان درێژ زۆر بڵێ)یە.
Top