بووكی (93) ساڵ و زاوای (100) ساڵ

بووكی (93) ساڵ و زاوای (100) ساڵ
زۆر كەس هەن لە تەمەنێكی زوودا ژیانی هاوسەری پێكدەهێنن، ئەمەش بەهۆی ئەو رێككەوتنەی بۆی دەگونجێ، كەچی وادیارە پێچەوانەی ئەوانەش هەن كە لە تەمەنێكی زۆرەوە ژیانی هاوسەری پێكبهێنن، بە تایبەت كاتێك مرۆڤ هەست بە هەستی بەرامبەری دەكات و بۆیە ئەگەر لە هەر تەمەنێك بێ، ئاسایی كە بڕیارێكی لەم جۆرە بدەن، پیاوێكی ئەمریكی بە ناوی (قلۆرینست فلنسوای) كە لەم ماوەیە یادی (100) ساڵەی ژیانی كردەوە، بۆیە بەم بۆنەیەوە لەگەڵ خۆشەویستەكەی كە ماوەی (28) ساڵە پێوەندی خۆشەویستیان هەیە، لە بڕیارێكی جواندا لەگەڵ (رۆز بۆلاند)ی تەمەن (93) ساڵ، بۆ ئەوەی ببن بە هاوسەر، ئەمەش رەزامەندی هەردووكیانی دەربڕی و بۆیە وەكو لەم وێنەیە دەبینن بووك و زاوایەكی خنجیلانە لە تەمەنێكی زۆرەوە ئاهەنگێكی بچووكیان سازكرد.
Top