دیمەنێكی جوانی سەیرانگای سوارە توكا

دیمەنێكی جوانی سەیرانگای سوارە توكا
سروشتی كوردستان بە چەندین دیمەنی جوان و رازاوە دەردەكەوێ، ئەمەش لە كاتێكدا دەكرێ سوود لەم جوانییەی كوردستان وەربگرین بۆ ئەوەی ببێتە وڵاتێكی گەشتیاری و لە گشت جیهان رەنگ بداتەوە، گشت پارچەیەكی ئەو كوردستانە رەنگینە، بە تایبەت سەیرانگەكان كە ئاوێنەی راستەقینەی سروشتێكی پاك و سەرچاوەی كانگاكانی ئاوە روون و سافەكانە، لێرەدا باسی سەیرانگەی (سوارە توكا) دەكەین، كە دەكەوێتە سنووری پارێزگاری دهۆك. ئەو سەیرانگەیە دەكەوێتە سەر دۆڵێكی نزم، كە چواردەورەی بە چیاكانەوەیە، دەكەوێتە سەر هەردوو بانی بەرامبەر یەكتر كە ئەوانیش بریتییە لە بانی بامەڕنێ و بانی سوارە توكا، هەر چەندە ئەو ناوچەیە بچووكە، بەڵام بە سروشتێكی گوڵ و سەوزایی بەناوبانگە و ئاوێكی سازگاریش لەسەرەوەی بانەكەوە بەرەو خوارەوە دیمەنێكی جوان دەردەخات، ئەوەی سەیرە لەم سەیرانگەیە ئاوێكی ئەوەندە شیرین و بەتامی هەیە كە هەرگیز لێوەی تێر ناخۆیتەوە، بۆیە ساڵانە چەندەها گەشتیاری كورد و بیانی سەردانی ئەو سەیرانگە خنجیلانە دەكەن.
Top