نەخش بۆ نینۆكەكان هەنگاوێك بۆ جوانی

نەخش بۆ نینۆكەكان هەنگاوێك بۆ جوانی
هەرچەندە خانمانی كورد گرنگییەكی ئەوتۆ بە نەخشی نینۆكەكان نادەن، بەڵام ئەمەش بەهۆی ئەو مۆدەی كەلە كوردستاندا بەدی دەكرێ، رێژەیەكی كەم لە خانمان كاری نەخش بۆ نینۆكەكان ئەنجام دەدەن، كەچی لەگەڵ ئەوەشدا جوانییەكی گەورە و شایستەی هەیە بۆ ئەوەی مۆدەیەكی كراوە و ناسك بن لە رازاندنەوەی دەستی خانمان، دانانی نەخش بۆ نینۆكەكان دەبێتە رێگەیەك بۆ دانانی لایەنێكی جوانی لە جەستەدا.
دانانی نەخشەكان بۆ نینۆك، مۆدەیەكی تازە دەبێ لە جوانی پەنجەكانی دەست، تەنانەت هەر بۆیەك بۆ پەنجەكان لەگەڵ نەخشەكان دەگونجێ و ئەمەش وادەكات بە جوانترین شێواز مۆدەی نەخشەكان كراوە و رازاوە بێ، نەخشەكانیش بە پێ خواستی خانمەكە خۆی دەبێ كە چ جۆرە نەخشێك هەڵبژێری بۆ پەنجەكانی، لە رێگەی ئەو لایەنەشدا دەكرێ پەنجەكان بەچەندین نەخشی جوان رازاوە وجوان بكرێن.
Top