روخسارت سپی و ناسك بكە

روخسارت سپی و ناسك بكە
خانمان پێویستە رووخساریان بە جوانترین شێواز دەربكەوێ و چونكە جوانی زیاتر لە رووخساردا كۆدەبێتەوە، ئەمەش یەكێكە لە رێگە سادەكان كە ئەنجامێكی گەورەی دەبێ بۆ جوانبوونی رووخسارت كە بە رێگەیەكی ئاسانەوە دەست دەكەوێ.
كەرەستەكان
- ئاوی گوڵ، كە لە كوردستاندا هەیە بەرهەمی بیانی یان خۆمانە، ئاوی گوڵی ئامادەكراو، یان گوڵێكی پاك بهێنە و لەناو هەندێك ئاوی پاكی دابنێ بۆ ماوەی نیو كاتژمێر، لێرەدا ئاوی گوڵمان دەست دەكەوێ.
- نیشاستە (بەڵام دەبێ پاك و تازە بێ)
چۆنیەتی ئامادەكردنی گیراوەكە
سەرەتا سەرەتا دێن بە تێكەڵ كردنی هەر یەك لە ئاوی گوڵ و نیشاستەكە بە شێوەیەكی هێواش و نەرم، تا دەبێتە گیراوەیەكی شلە و دوای ئەوەی هەموو پێداویستیەكان تێكەڵ دەكرێت، دەخرێتە سەر روخسار، دەبێ گشت لایەنەكانی رووخسارت بە شلەكە بێ و جگە لە چاوەكان، ئەمەش بە شێوەیەكی رۆژانە و بۆ ماوەی (30) خوولەك، خانمان هەست بە گۆڕانكاری دەكەن بە سپی بوون و ناسك بوونی پێستی رووخساریان
Top