نەخشەكانی خەنە بۆ جوانكاری و ناسكی دەست

نەخشەكانی خەنە بۆ جوانكاری و ناسكی دەست
لە جوانكاری و خۆجوانكردنی خانمانی كورد كە چەندین رێگەی كلاسیك و تازە دەگرننە بەر بۆ دروست كردنی شێوازێكی كراوە و ناسك لە جوانییاندا، ئەمەش لە رێگەی چەند هەنگاوێك بۆ ئەوەی لە مۆدەی تازە و كلاسیكدا تێكەڵی دروست بكەن، یەكێك لەو ماددانەی بۆ كاری جوانكاری بەكاردەهێنرێ بریتییە لە (خەنە)، وەك دیمەنێكی شایستە و جوان دەكرێ بۆ قژ و دەست بەكاربهێنرێت، خەنە چەندین رەنگی جیاوازی هەیە هەر یەكە بە پێ داواكاری كەسەكە دەبێ.
یەكێك لە لایەنە جوانەكانی خەنە ئەوەیە كاتێك لە دەست دەدرێ و دەبێتە نەخشێكی جوان، كە بە نەخشی خەنە ناسراوە، لێرەدا خانمان دەكرێ بە چەندین جۆر خەنە بەكاربهێنن، لەم رێگەیە دەكرێ نەخشە جوانەكان بۆ دەستەكان دابنێن و لە كاتێكدا رەنگی خەنەش لەگەڵ رەنگی پێست نزیكە و بەمەش جوانییەكی گەورە دەبەخشێ.
Top