كڵاوە كوردەواریەكان

كڵاوە كوردەواریەكان
وەكو دەزانین كڵاوەكان مۆدەیەكی جوان و سەرنجڕاكێشن لە بواری جلوبەرگەكان، بۆیە دەكرێ سوودێكی گەورەیان لێوە وەربگرین لە رازاندنەوەی سەری خانمان، لە جلوبەرگی كوردیدا مۆدەی كڵاو هەیە و بە شێوەیەكی جوان ئامادە دەكرێ و دەخرێتە سەر، ئەمەش وەك جوانییەك بۆ ئەوەی قژی خانمان بخاتە ژێرەوە و كڵاوەكان بە نەخش و ستایلە جوانەكان دەربكەون.
سەیری دیمەنی ئەو كڵاوە بكەن، لەسەر شێوازی نەخشی كوردەواری دروستكراوە، بە چەندین نەخشی جوان و رازاوە كاری بۆ كراوە، كە لە كەرەستە كوردییەكان دروست دەكرێ و دەبێ بە مۆدەیەكی جوان لەسەر سەری خانمان، وەكو ئەو خانمە جوانە پۆشیویەتی و لەگەڵ دانانی كل و كلدان بۆ چاوەكان.
Top