رەنگی سوور لە جلی كوردیدا

رەنگی سوور لە جلی كوردیدا
گۆڤاری گوڵان بەردەوام بابەت لەسەرمۆدە و جلە كوردییەكان بڵاو دەكاتەوە، چونكە جلی كوردی بۆ خانمان، جوانییەكی دەگمەنی هەیە، دەكرێ گشت خانمان وەك پۆشاكێكی سەرنجڕاكێش لە بۆنە و ئاهەنگەكان بپۆشن لێرەدا باسی یەكێك لە مۆدە تازەكانی كراسی كوردی دەكەین، كە یەكێكە لەستایلی مۆدێرن، مەبەست لەوەش كاری جوانكاری بەسەر ستایلی پێشوو یان كلاسیكدا كراوە.

جوانییەكی دەگمەنی ئەو جلە، لە رەنگەكەیەتی، كە رەنگێكی سووری بەخۆوە گرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا بە نەخشێكی تایبەتەوە ئەو شێوازە یەكێك دەبێ لە مۆدە تازەكانی كراسە كوردییەكان، ئەم كراسەی لەوێنەكەدایە شێوەیەكی زۆر سەرنجڕاكێش لەخۆ دەگرێ.



Top