چۆنیەتی دانانی دیكۆری ژووری نووستن

چۆنیەتی دانانی دیكۆری ژووری نووستن
دیكۆرەكانی ماڵ بەگشتی پێویستی بە گرنگیدان و رازاوەیی دەبێ، بۆیە خانمان وەك هەنگاوێك لە كارەكان ئاگادار بن و شێوەیەكی جوان و ناسكیش لەدیكۆری ماڵەكاندا بەدی بكەن، یەكێك لە بەشە گرنگەكانی لایەنەكانی ماڵ بریتییە لە ژووری نووستن، وەك شوێنێك بۆ پشوودان دەبێ بەوپەڕی ئارامی و هێمنی بێ، تەنانەت جوانی دیكۆرەكەش مەرجێكە بۆ ئەوەی دیكۆری گشتی ماڵەكە جوانتر بكات.
هەوڵبدەن ژووری نووستن بەجوانی و رازاوەیی ئامادە بكرێ، لە شوێنێكی كراوە و فراوان بێ، گشت كەرەستەكان بەپێ جوانی و گرنگی خۆی دابنرێ، بەبێ ئەوەی كەرەستەكان جیاوازیان هەبێ لەشێوەی دانان یان نەگونجاندنی نێوان كەرەستە و دیكۆری ئەو ژوورە، كار بكە لەپێناو فراوانی و بوونی پانتایی نێوان كەرەستەكان، قەڕەباڵغی دروست نەبێ، بەم رێگەیە دەگەین بە دیكۆرێكی كراوە و ناسك بۆ ژووری نووستن، كە بەشێكی گرنگە لە جوانی و دیكۆری ماڵ.

Top