هەنگاوەكانی بەكارهێنانی ماسكارا

هەنگاوەكانی بەكارهێنانی ماسكارا
بۆ جوانكردنی برژانگەكانی چاو بەشێوەیەكی جوان و ناسك، بە مەرجێك دەبێ شارەزایی لە چۆنیەتی بەكارهێنانی ماسكارا ئاگادار بین و بتوانین بە جوانترین شێوە بەكاری بهێنین. هەنگاوەكانی ماسكارا كردن دەكرێت بكرێت بە (3) هەنگاوی سەرەكی، ئەمەش بۆ ئامانجی جوانییەكی تەواو بە برژانگ و جوانی چاوەكان.
هەنگاوی یەكەم
دەبێ سەرەتا چاو پاك بكرێتەوە، بۆ ئەوەی برژانگەكان لە خۆڵ و تۆز یان پیسی پاك بكرێـنەوە، ئەمەش وەك هەنگاوێكی سەرەكی بۆ گرتنی ماسكاراكە.
- بەكارهێنانی ماسكارا دەبێ لە سەرەوە بەرەو خوارەوە بێت، دەبێ ماسكارا بە نەرمی و سادەیی بگیرێت بۆ ئەوەی ئەزیەتی برژانگەكان نەدات.
- سەرەتا ماسكارا بەكاردەهێنرێت، بەڵام بە رێژەیەكی كەم، بۆ زیاتر تەڕكردنی برژانگەكان و بۆ هەنگاوی داهاتوو نەرم و جێگیر بێت.
هەنگاوی دووەم
دوای ئەوەی لە هەنگاوی یەكەم ماسكارامان بەكارهێنا، دەبێ ئەمجارەیان بۆ ماوەی خولەكێك بوەستین، تاوەكو ماسكاراكە وشك دەبێت.
- زیاتر ماسكارا بەكاربهێنە، كاتێك هەستت كرد وشك بووە، ئەمەش بۆ زیاتر جوانكردنی چاوەكان.
- دەبێت ئاگاداری ماسكارا بین لەوەی لە چاو نزیك نەبێت، چونكە دەبێـتە هۆی هەستیاری چاوەكان و هۆكاری خراپی لێدەكەوێتەوە.
هەنگاوی سێیەم
لە سێیەم هەنگاودا، دەكرێت بڵێن پێچەوانەی هەنگاوی یەكەمە، ئەمەش بەهۆی بەكارهێنانی شێوەی ماسكاراكەیە..
-لەم هەنگاوە دەبێ ماسكارا لە خوارەوە بەرەو سەرەوە ببەین، نابێت لە چاوەكان نزیك بێت، بوونی ئەو هەنگاوە وادەكات برژانگەكان بە دەركەوتنێكی تایبەت و بەرەو دەرەوە دەردەچێت.
-مانەوەی زۆری ماسكارا لەسەر برژانگەكان، دەبێتە هۆی كاریگەری لەسەر برژانگەكان، بۆیە دەبێت ماسكارا بەرێژەیەكی كەم یان بۆ ماوەیەكی دیاریكراو بەكاربهێنرێت، بۆ گشت خانمان و كچان، نابێت ماسكارا بۆ زیاتر لە (5) جار بەكاربهێنرێت!
تێبینی: لەسەر داواكاری چەند خانمێكی بەڕێز، ئەو بابەتەمان بۆ هەڵبژاردوون...
Top