جلی كوردی بۆ كیژۆڵە بچووكەكان

جلی كوردی بۆ كیژۆڵە بچووكەكان
جوانی جلی كوردی بۆ خانمان، لەگشت لایەنەكان دەبێتە رێگەیەك بۆ جوانییەكی رەها و ناسك لەسەر جەستەی خانمان، بەڵام دەكرێ سوودێكی دیكە لە جلوبەرگی كوردی وەربگرین، ئەویش كاتێك منداڵە جوانەكان دەیپۆشن، دانانی جلوبەرگ بۆ خانمانی بچووك، دەبێتە رێگەیەكی جوان لەسەر مۆدەی جلەكانیان، ئەمەش كاتێك لە بۆنە و شوێنە تایبەتەكاندا دەپۆشرێن، بۆیە سوودێكی گەورە وەردەگیرێت لەم لایەنە لە جلوبەرگی كوردی، ئەوەی دەیبینن بریتییە لە خانمێكی بچووكی كورد، كە كچێكی جوان و ژیكەڵەیە، وێنەی گیراوە كاتێك جلێكی كوردی لە رەنگی سووری لەبەر كراوە، كە دیمەنێكی ناسك و جوان دەبەخشێ، بۆیە دەكرێ خانمانی دیكەش سوود لە جوانی وێنەكە وەربگرن، بۆ ئەوەی منداڵەكانیان بە جلی كوردی لە بۆنە و ئاهەنگەكان بڕازێننەوە و جلی كوردی وەك مۆدەیەكی جوان دەربخەن.
Top