گرنگێتی رەنگەكان لە ماكیاژكردندا

گرنگێتی رەنگەكان لە ماكیاژكردندا
ماكیاژەكان بەچەندین رێگەی تایبەت و رازاوە دادەنرێن، بۆیە دەكرێ بیرۆكەیەك ئامادە بكەین، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە كاری ماكیاژكردنەكە بەجوانییەكی سرووشتی دەربكەوێ، رەنگە لە هەندێك حاڵەتدا، جوانییەكان بەو پێویستیە نەبن كە بەر لەماكیاژ كردن ئامادەكاریان بۆ دانابێ.
جوانی رەنگەكان دەكرێ بە تێكەڵی و دابەشكردنێكی جوان دابنرێ، چونكە ئەگەر رەنگەكان لە راددەی خۆیان زیاتر دابنرێن، دەبێتە ناشیاوی لە ماكیاژەكە، بۆیە دەبێ، رەنگەكان بەگوێرەی شوێن و پێویستی دابنرێن، بۆ نموونە: دەكرێ رەنگی زۆر لە پشت چاوەكان و یان لەسەر روومەت دابنرێن، بۆیە جوانی رەنگەكان زیاتر لە پشت چاو، دەردەكەوێ و جوانییەكی رازاوەی دەبێ.
Top