ئێران دەست بەچالاکییە ئەتۆمییەکانی دەکاتەوە
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمرۆ دوشەممە ئاژانسی فەرمی( IRIB ) کۆماری ئیسلامی ئێران لەزاری بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتەوە رایگەیاندوە کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەرامبەر کشانەوەی ئەمریکا لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکە دەست بەبەشێک لەچالاکییە ئەتۆمییەکانی خۆی دەکاتەوە، بەڵام لەرێکەوتنەکە ناکشێتەوە.
ئەو بەرپرسە باڵایەی کۆماری ئیسلامی ئێران رەخنەی توندی لەهەڵوێستی ژمارەیەک لەوڵاتانی ئەوروپا گرتوە کە پایەندی برگەکانی رێکەوتنەکە نەبون، بۆیە بەمافی وڵاتەکەی دەزانێت ئەو چالاکیە ئەتۆمیانە دەستپێبکاتەوە کە لەو چوارچێوەیەدا رایگرتبون.
ئەم هەنگاوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهەڕەشە بۆ ئەمریکا لێکدەدرێتەوە، بەتایبەتی کە گرەوی ئەو وڵاتە لەزیادکردنی فشارەکان بۆ ناچارکردنی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ دەستبەرداربونی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، نەک دەستپێکردنەوەی بەشێوەیەکی ئاشکرا.
خەندان