ئه‌مریكا بە نیازە سزای نوێ بەسەر توركیادا بسەپێنێت
له پڕۆژه یاساكه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مریكادا هاتووه، ئه‌و هاووڵاتیانه و دیپلۆماتكارانه‌ی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی نایاسایی ده‌ستگیر كراون، بۆیه داوا ده‌كات هه‌موو به‌رپرسه‌كانی توركیا هاتنیان بۆ ئه‌مریكا قه‌ده‌غه بكرێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر ماڵ و موڵكیاندا بگیرێت له ئه‌مریكا.
پڕۆژه یاساكه له لایه‌ن هه‌ردوو پارتی دیموكرات و پارتی كۆماری ئاماده كراوه، كه 2 سیناتۆر ئاماده‌یان كردوه و پێشكه‌شی كۆنگرێسیان كردوه. داواش له دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن كه ئاگاداری توندی توركیا بكاته‌وه، به‌وه‌ی رێز له ماف و ئازادی تاك بگرێت.
له پڕۆژه یاساكه‌دا هاتووه، كه توركیا هاووڵاتی ئه‌مریكای به بێ تاوان زیندانی كردوه، جگه له‌وانیش توركیا هه‌زاران كه‌سایه‌تی سیاسی ده‌ستگیر كردوه و هه‌زاران كه‌س بوونه‌ته قوربانی سیاسه‌تی پارتی ده‌سه‌ڵات له توركیا، بۆیه ده‌بێت رابوه‌ستێنرێت.
بێن كاردین سیناتۆری ئه‌مریكا و سه‌ر به پارتی دیموكرات، بۆ میدیاكان قسه‌ی كردوه و ئاماژه ده‌دات، كه ساڵانێكی زۆر توركیا چه‌ندین دیپلۆماتكاری ئه‌مریكای ده‌ستگیر كردوه، عینادیش ده‌كات به‌وه‌ی نایه‌وێت ئازادیان بكات، بۆیه ئیدی هیچ پێویست ناكات ئه‌مریكا نه‌رم بێت به‌رامبه‌ر به توركیا و، ده‌بێت به توندی وه‌ڵامی بداته‌وه تا ئه‌و كه‌سانه ئازاد ده‌كرێت.
رۆگار ویكه‌ر سیناتۆری ئه‌مریكی له‌سه‌ر پارتی كۆماری، له وتارێكدا بۆ رۆژنامه‌ی (واشنتۆن پۆست)، باس له ئازادكردنی ئه‌و دیپلۆماتكارانه ده‌كات كه توركیا ده‌ستگیری كردوون.
ئه‌و سیناتۆره ده‌نووسێ "سه‌ركان گۆلگه كه هاووڵاتی ئه‌مریكییه له كۆنسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا كاری ده‌كرد له توركیا، 2 ساڵ و نیو ده‌بێت به بێ تاوان و به هۆكاری سیاسی ده‌ستگیر كراوه. هه‌ر له‌وكاته‌وه‌ش 2 هاووڵاتی ئه‌مریكا ئه‌ندریۆ برونسۆن قه‌شه ئه‌مریكییه‌كه و به‌رپرسێكی تر به بێ‌تاوان ده‌ستگیر كرابوون و پاشان ئازاد كران، ئه‌مه‌ش ده‌ریخست كه هاووڵاتیانی ئه‌مریكی به بێ‌تاوان ده‌ستگیر ده‌كرێت له توركیا. پێویسته توركیا به زووترین كات هاووڵاتی ئه‌مریكا له زیندانه‌كانی ئازاد بكات، به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت ئه‌مریكا سزاكانی بۆ سه‌ر توركیا ده‌ست پێ بكات".
تۆم تیلیس كه یه‌كێكه له‌و سیناتۆرانه‌ی ئیمزای له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه كردوه بۆ سزادانی توركیا، بۆ ماڵپه‌ڕی (BBC) قسه‌ی كردوه و، ئاماژه ده‌دات كه ئازادكردنی قه‌شه ئه‌مریكییه‌كه له لایه‌ن توركیاوه كارێكی باش و هه‌نگاوێكی باش بوو، به‌ڵام بۆ توركیا كه ئه‌ندامی ناتۆیه و هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا ئه‌م هه‌نگاوه به‌س نییه، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موو ئه‌و هاووڵاتییانه ئازاد بكات كه ئه‌مریكین و له زیندانه‌كانی توركیادان.
له ساڵی 2017 ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا چه‌ندین دیپلۆماتكاری ئه‌مریكایان ده‌ستگیر كرد، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو كه كار بۆ تیرۆر ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئاساییشی توركیا بشێوێنن، له‌وكاته‌وه په‌یوه‌ندی دیبلۆماسی نێوان توركیا و ئه‌مریكا به‌ره‌و لاوازی چووه.
تاوه‌كو ئێستا نه ئه‌مریكا و نه توركیا ئاشكرایان نه‌كردوه كه ژماره‌ی ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مریكییانه چه‌ندن له توركیا ده‌ستگیر كراون، به‌ڵام ماڵپه‌ڕی (BBC) به‌شی توركی، له به‌دواداچوونێكدا ئاشكرای ده‌كات، 12 هاووڵاتی ئه‌مریكا له توركیا ده‌ستگیر كراون، هه‌روه‌ها 3 دیپلۆماتكاریش، واته به كۆی گشتی 15 هاووڵاتی ئه‌مریكا له توركیا ده‌ستگیر كراون.
سه‌ركان گۆلگه كه به ره‌گه‌ز توركه و ناسنامه‌ی ئه‌مریكای هه‌یه، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی به نهێنی كاری بۆ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كردوه، بۆیه دادگایی كرا و 7 سال و 6 مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌كه‌ی ته‌میز كرده‌وه و بۆ ساڵ ده‌به‌زی.
هه‌روه‌ها له مانگی رابردووش، دادگای 14ی تاوانه قورسه‌كانی ئیسته‌نبۆڵ، دانیشتنی دادگایی مه‌تین تۆپوز ئه‌نجام درا، به‌ڵام دادوه‌ر بڕیاریدا بۆ ماوه‌یه‌كی تر له زیندان بمێنێته‌وه تا به ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی ده‌كرێت.
باسنيوز