هێرش دەکرێتە سەر سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا

هێرش دەکرێتە سەر سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا
هێرش دەکرێتە سەر سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا، ک خۆی وەک سەرۆکی وڵات ناساندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، گرتەیەکی ڤیدیۆیی ساتی هێرشکردنەکە بڵاو کراوەتەوە و تێیدا دەردەکەوێ، ژمارەیەک هاووڵاتیی ڤەنزوێلی بە دار و بەرد، هێرش دەکەنە سەر ئۆتۆمبێلی خوان گوایدۆ، سەرۆکی پەرلەمانی وڵاتەکەیان.

هێرشەکە لە شەقامێکی شاری کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا کراوەتە سەر خوان گوایدۆ بەبێ ئەوەی هیچ زیانێک بە گوایدۆ بگات.

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 23-1-2019، خوان گوایدۆ، سەرۆکی پەرلەمانی ڤەنزوێلا خۆی وەک سەرۆکی وڵاتەکەی بە وەکالەت ناساند و رایگەیاند، نیکۆڵاس مادۆرۆ چیتر سەرۆکایەتیی وڵات ناکات.

تا ئێستا وڵاتانی ئەمریکا، رێکخراوی وڵاتانی ئەمریکا، بەرازیل، پاراگوای، کۆڵۆمبیا، کەنەدا، پیرۆ، یەکێتیی ئەوروپا، فەرەنسا، بەریتانیا، ئیسپانیا، سوید، نەمسا و دانیمارک پشتگیریی خوان گوایدۆ دەکەن و وڵاتانی مەکسیک، کوبا، رووسیا، تورکیا و ئێرانیش تەنیا نیکۆڵاس مادۆرۆ بە سەرۆک دەزانن.










باسنيوز
Top