دوای هەڕەشەکەی ئەردۆغان بەهای لیرە بەرز دەبێتەوە

 دوای هەڕەشەکەی ئەردۆغان بەهای لیرە بەرز دەبێتەوە
دوای هەڕەشەی سەرۆک کۆماری تورکیا، بەهای لیرەی ئەو وڵاتە بەرز دەبێتەوە.



رۆژی دووشەممە 25-3-2019، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا هەڕەشەی لە بانکەکان کرد، کە ئەگەر بەردەوام بن لە هاندانی خەڵکی بۆ کڕینی دۆلار، ئەوا دوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا، کە رۆژی 31ـی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت، ”باجێکی قورس“یان پێ دەدات.



رۆژی دووشەممە بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 567 لیرە و ئەمڕۆ سێشەممە 26-3-2019ش بەهای 100 دۆلار دابەزی بۆ 553 لیرە.
Top