توركیا ئاماده‌كارییه‌كانی شه‌ڕی ئیدلیبی تەواو كردووە
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانا له نێوان توركیا و ئێران رووسیا ئه‌نجام درا، توركیا ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ئیدلیب ده‌ست پێ بكات و له ده‌ستی گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی ده‌ربهێنێت، پاشان به هاوكاری ئێران و رووسیا كۆریدۆرێكی ئارام دروست بكه‌ن و ئاواره سوورییه‌كانی لێ جێگیر بكه‌ن.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیاش بڵاویان كرده‌وه، هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كانی شه‌ڕ كۆتایی هاتووه و به هه‌زاران تانك و زریپۆش له‌سه‌ر سنووری هه‌تای جێگیر كراون كه به‌رامبه‌ر شاری ئیدلیبه، له ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا توركیا هێرشه به‌رفراوانه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات.
رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت)ـی توركی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه رێككه‌وتنه‌كه به‌و شێوه‌یه كراوه توركیا ده‌چێته ناو سه‌نته‌ری ئیدلیب و ئه‌وێ به‌ڕێوه ده‌بات، به‌ڵام رووسیا له ده‌وروبه‌ری ئیدلیب جێگیر ده‌بێت و ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته ژێر ركێفی رووسیاوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه 500 سه‌ربازی كۆماندۆی توركی به‌شداری له شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌و سه‌ربازانه‌یش به سه‌ربازی فیدایی ناسراون له توركیا.
باسنيوز