هەواڵگریی ئەمریکا: کیم جۆنگ ئون شێت نییە و کارەکتەرێکی ”زۆر هۆشیارە

هەواڵگریی ئەمریکا: کیم جۆنگ ئون شێت نییە و کارەکتەرێکی ”زۆر هۆشیارە
بەرپرسێکی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا CIA، لەبارەی سەرۆکی کۆریای باکوورەوە، وەڵامی سەرۆکی وڵاتەکەی دەداتەوە.



بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان لە ماڵپەڕی رادیۆی (دەنگی ئەمریکا)، یۆنگ سوک، جێگری یاریدەدەری سەنتەرێکی تایبەت بە کۆریای باکوور لە CIA، لە کۆنفرانسێکی دەزگاکەیدا لە واشنتن رایگەیاندووە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور لە لێدوانەکانی جددیە و ”حەز بە یاری ناکات“.



یۆنگ سوک ناڕاستەوخۆ وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە و رایدەگەیەنێت، کە کیم جۆنگ ئون شێت نییە و کارەکتەرێکی ”زۆر هۆشیارە، دەیەوێ بۆ ماوەیەکی درێژ لە فەرمانڕەوایی کۆریای باکووردا بمێنێتەوە“.



پێشتر دۆناڵد ترەمپ چەندین جار کیم جۆنگ ئونی بە شێت و ”پیاوی بچووکی رۆکێت“ ناساندووە.



کۆریای باکوور پێچەوانەی خواستی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا، پەرە بە بەرنامەی چەکی ناوەکیی وڵاتەکەی دەدات و لە جیهاندا وەک دیکتاتۆر سەیر دەکرێت.




باسنیوز
Top