وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا باسی دەست لەكاركێشانەوەی دەكات

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا باسی دەست لەكاركێشانەوەی دەكات

ریكس تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئەو هەواڵانەی رەت كردەوە كە باس لە هەوڵەكانی دەست لەكاركێشانەوەی دەكەن و رایگەیاند هێشتا بەهێزەوە پشتیوانی ترەمپ دەكات.


ئەمڕۆ چوارشەممە تیلەرسۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی "ئەم هەواڵانەی لەبارەی دەست لەكاركێشانەوەم بڵاوكراونەتەوە راست نین".


گوتیشی بە هیچ شێوەیەك بیری لە دەست لەكاركێشانەوە نەكردووەتەوە، دووپاتیشی كردەوە كە بە تەواوی پابەندی ڕێنماییەكانی سەرۆك ترەمپە وەك یەكەم رۆژی دەستبەكاربوونی.


وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گوتی "تا ئەو كاتەی سەرۆك بە پێویستی بزانێ و سوودم هەبێت بۆ پۆستەكە، من بەردەوام دەبم".


جێی باسە لە سەرەتای دەست بەكاربوونی ترەمپەوە، میدیاكانی ئەمەریكا باس لە جۆرێك لە دووبەرەكی دەكەن لە نێوان كۆشكی سپی و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا.
bas news-
Top