رۆحانی وەزیرێک بۆ پێشوازی لە ئەردۆغان دەنێرێت و سەردانەكە بە گرنگی نازانێ

 رۆحانی وەزیرێک بۆ پێشوازی لە ئەردۆغان دەنێرێت و سەردانەكە بە گرنگی نازانێ
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران وەزیرێک بۆ پێشوازیکردن لە سەرۆک کۆماری تورکیا، دەنێرێتە فڕۆکەخانە.



پێش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە 4/10/2017، رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە سەردانێک گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و لە فڕۆکەخانەی میهرئاباد لەلایەن محەمەد شەریعەتمەداری، وەزیری پیشەسازی پێشوازی لێ کرا.



بڕیارە رەجەب تەییب ئەردۆغان، کە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسیی و سەربازیی وڵاتەکەی سەردانی تارانی کردووە، لەگەڵ حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران و عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران کۆ ببێتەوە.



سەرۆک کۆماری تورکیا و بەرپرسانی باڵای ئێران تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رووداوەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن و بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکانیش، ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکان دەبێت.





باسنیوز
Top