واشنتن زۆربەی دیپلۆماتکارەکانی لە هاڤانا دەکێشێتەوە
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی CBS،ـی ئەمریکی، پەیامێکی دەنگی بۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هاڤانا نێردراوە و تێیدا هەڕەشە لە دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان و خێزانەکانیان کراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە زۆربەی دیپلۆماتکار و کارمەندانی خۆی لە کوبا کردووە، خۆیان و خێزانەکانیان ئەو وڵاتە بەجێ بهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
باسنيوز