بۆرسەی ئێستەنبوڵ دابەزی

 بۆرسەی ئێستەنبوڵ دابەزی
دوای ئاڵۆزبوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان تورکیا و باشووری کوردستان، بەهای بۆرسەی ئێستەنبوڵ دابەزی.

ماوەی یەک هەفتەیە بەهۆی هەڕەشەکانی تورکیا لەسەر داخستنی سنوور و سەپاندنی گەمارۆی ئابووری و سیاسی بەسەر باشووری کوردستان، بەهۆی بەڕێوەچوونی گشتپرسی ، بۆرسەی ئێستەنبوڵ بەردەوام رووی لە دابەزینە.

رۆژی دووشەممە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی گشتپرسی لە باشووری کوردستان، بەهای بۆرسەی ئێستەنبوڵ بەرێژەی سەدا 1.78 دابەزینی بەخۆیەوە بینی. پێش بەڕێوەچوونی گشتپرسی باشووری کوردستان لەرۆژی دووشەممە، بۆرسەی ئێستەنبوڵ بەرێژەی سەدا 3.4 دابەزیبوو.

تورکیا لەگەڵ باشووری کوردستان و عێراق ساڵانە زیاتر لە 10 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی هەیە و رووداونی هەرچەشنە ئاڵوزی و ئەگەری پچرانی پەیوەندییە بازرگانییەکان، زیانی گەورەی بۆ کۆمپانیا تورکییەکان بەدوای خۆیدا دەهێنێت.


رووداو-
Top