لە رووداوێکی تەقەکردن سێ سەربازی ئیسرائیلی کوژران
میکی رۆزنفیڵد، گوتەبێژی پۆلیسی ئۆرشەلیم رایگەیاند، لە ئەنجامی دەستڕێژییەکە سێ ئیسرائیلی گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بەسەختی برینداربووە، هێرشکەرەکەش هەر لە شوێنی رووداوەکە تەقەی لێکراوە.
رووداوەکە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە لە شارۆچکەی هارئادار چەند کیلۆمەترێک لەدەرەوەی ئۆرشەلیم روویداوە.
گەرچی تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر تەقەکەرەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام پۆلیس دەڵێت" وەکو هێرشێکی "تیرۆریستی" مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
لە 2015ەوە 48 ئیسرائیلی لەلایەن فەلەستینییەکانەوە کوژراون ، لەبەرامبەردا 255 فەلەستینی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون.
رووداو-