هاووڵاتییانی ئەڵمانیا راوێژکارێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن

 هاووڵاتییانی ئەڵمانیا راوێژکارێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن
هاووڵاتییانی ئەڵمانیا راوێژکارێک بۆ وڵاتەکەیان هەڵدەبژێرن و روو لە بنکەکانی دەنگدان دەکەن.



لە هەڵبژاردنەکەدا، کە سەرلەبەیانیی رۆژی یەکشەممە 24/9/2017 دەستی پێ کرد، هەریەکە لە ئەنگێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئێستای ئەڵمانیا و سەرۆکی پارتی دیموکراتی مەسحی و مارتن شۆلز، سەرۆکی پارتی دیموکراستیی سۆسیالیستی توندڕەو رکابەریی یەکتر دەکەن.



بە سەرکەوتنی ئەنگێڵا مێرکڵ (تەمەن 63 ساڵ) لە هەڵبژاردنەکەدا، دەبێتە چوارەم خولی راوێژکاریی ئەڵمانیا لەلایەن مێرکڵەوە لەسەر یەک، کە لە 50 ساڵی رابردوودا وێنەی نەبووە لەو وڵاتە.
Top