فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ده‌وروبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شق
ماڵپه‌ره سوورییه‌كانى نزیك له ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د، بڵاویان كرده‌وه، كه فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان له‌نزیك پایته‌خت، بۆردوومان كردووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، كه فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان سێ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر جبه‌خانه‌كه، وه‌ك به‌شێك له پلانى ڕێگه‌گرتن له ناردنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى ئێرانى بۆ حزبوڵڵاى لوبنانى. جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه، كه له‌و بۆردوومانه‌دا زیانى گه‌یانى له ڕیزی هاووڵاتیانى مه‌ده‌نیدا نه‌بووه.
میدیا عبرییه‌كانى ئیسرائیلیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه دواى هێرشه‌كه، فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كان، به ئاستێكى مامناوه‌ند، به‌سه‌ر لوبناندا فڕیون.
باسنيوز