پۆلیسی مه‌غرب له‌سه‌ر هاوسۆزى بۆ كوردستان لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ (مه‌لیكه مه‌زان) ده‌كات
پۆلیسی وڵاتى مه‌غرب، ژنه چالاكوانى ئه‌مازیغی، كه یه‌كێكه له دۆسته‌كانى گه‌لى كوردستان، بانگهێشت ده‌كات و له‌سه‌ر لێدوانه هاوسۆزه‌كانى بۆ گه‌لى كوردستان، لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
دواى ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى له‌لایه‌ن چالاكوانه مه‌غربییه‌كانه‌وه دژ به چالاكوانه ئه‌مازیغییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو، پۆلیسی نیشتمانى مه‌غرب له شارى ڕیبات، گوته‌ى چالاكوان و ژنه شاعیرى ئه‌مازیغی (مه‌لیكه مه‌زان)ى وه‌رگرت.
ماڵپه‌رى (ڕووسیا توده‌ى) بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه میدیا ناوخۆییه‌كانى وڵاتى مه‌غرب ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، (مه‌لیكه مه‌زان) له بانگهێشتكردن و لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گه‌ڵیدا زۆر تووڕه و نیگه‌ران بووه و ته‌نانه‌ت گه‌شتووه‌ته ئه‌وه‌ى به‌گژ پۆلیسدا چووه‌ته‌وه و به‌رگرى له بۆچوونه‌كانى خۆى كردووه.
پێشتر ئه‌و ژنه چالاكوانه شاعیره، كه له هه‌ڵوێسته‌كانى به‌رده‌وام پشتیوانی له پرسی گه‌لى كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی كردووه، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا له یوتوب، ڕای گه‌یاند: "یان ده‌وڵه‌تى كوردستان داده‌مه‌زرێت، یان ئێمه‌ى ئه‌مازیغى گه‌لى عه‌ره‌ب له باكوورى ئه‌فریقیا له‌ناو ده‌به‌ین.. هه‌ڵیبژێرن".
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا، ده‌شڵێت: "ئێمه‌ى ئه‌مازیغ ئاماده‌ین ده‌ست بخه‌ینه ناو ده‌ستى ئیسرائیل بۆ ده‌ركردنى عه‌ره‌ب له باكوورى ئه‌فریقیا".
مه‌لیكه مه‌زان به‌وه ناسراوه، كه وه‌ك ئه‌مازیغییه‌ك هه‌میشه له‌گه‌ڵ گه‌لى كوردستاندا هاوسۆز بووه و دژ به جووڵاندنه‌وه‌ى عه‌ره‌بى شۆڤێنی وه‌ستاوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت كاتێك داواى ئاشته‌وایی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كرد.
bas news-