فڕۆکەیەکی جەنگیی سعودیە لە شەڕی دژی قاعیدە کەوتە خوارەوە

 فڕۆکەیەکی جەنگیی سعودیە لە شەڕی دژی قاعیدە کەوتە خوارەوە
فڕۆکەیەکی جەنگیی سعودیە لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی قاعیدە لە یەمەن، کەوتە خوارەوە.

دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 14/9/2017، عەقید روکن تورکی ئەلمالیکی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی گەڕاندنەوەی شەرعییەت بۆ یەمەن، رایگەیاند، کە فڕۆکەیەکی سعودیە لە ئاسمانی شاری ئەبیەن لە باشووری یەمەن کەوتووەتە خوارەوە.

بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە جەنگییەکە، کە بەهۆی ”هەڵەیەکی تەکنیکی“یەوە کەوتە خوارەوە، مەهنا بن سەعد ئەلبێز، موقەدەمی فڕۆکەوانی هێز ئاسمانیی شاهانەی سعودی گیانی لەدەست داوە.

هاوپەیمانیی گەراندنەوەی شەرعییەت بۆ یەمەن لە چەند وڵاتێکی ئیسلامی و بە سەرۆکایەتیی سعودیە پێک هاتووە، ئامانجی دژایەتیکردنی کودەتای حوسییەکانی یەمەن و گەڕاندنەوەی حکوومەتی هەڵبژێردراوی ئەو وڵاتەیە بۆ سەر حوکمی یەمەن.










باسنيوز
Top