کاروانی پاسەکانی داعش گەیشتە دێرەزوور

 کاروانی پاسەکانی داعش گەیشتە دێرەزوور
کاروانی پاسەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش گەیشتە شاری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سووریا و لەسەر سنووری عێراق.



رووانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، کە کاروانەکەی داعش ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 13/9/2017 گەیشتووەتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش لە دێرە زوور.



ئەو چەکدارانەی داعش لەگەڵ خێزان و منداڵەکانیان لە ناوچە سنوورییەکانی لوبنان، بەپێی رێککەوتنێکی نێوان میلیشیای حزبوڵڵای لوبنانی و داعش، گوازراونەتەوە شاری دێرەزوور.



بەپێی رێککەوتنەکە، رۆژی 28/9/2017 سەدان چەکداری داعش و منداڵ و خێزانەکانیان بە چەندین پاس بەناو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رژێمی سووریا گوازرانەوە شاری دێرەزوور.


باسنیوز
Top