مێرکڵ دان بە ”هەڵەیەک“ی سەردەمیی گەنجێتیی خۆیدا دەنێت

 مێرکڵ دان بە ”هەڵەیەک“ی سەردەمیی گەنجێتیی خۆیدا دەنێت
راوێژکاری ئەڵمانیا دان بە ئەنجامدانی ”هەڵەیەک“ لە سەردەمی گەنجێتیی خۆیدا دەنێت.

ئەنجێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیارێکی دەزگای (NDR)ی ئەڵمانیدا رایگەیاندووە، لە سەردەمی گەنجێتیدا ”کارێکی سەرەڕۆیانە“ی ئەنجام داوە.

ئەنجێڵا مێرکڵ، کە تەمەنی 63 ساڵە و باوکیشی قەشەی کڵێسا بووە، ئاماژەی بەو ”کارە سەرەڕۆیە“ کردووە و رایگەیاندووە، لەو تەمەنەدا، جگەیەکی کێشاوە و دایک و باوکی لێ ئاگادار نەکردووەتەوە.

پێشتر مارتن شۆلتز، کە لە هەڵبژاردنی گشتیی ئەڵمانیا لە 24ـی ئەیلوولی 2017 رکابەریی مێرکڵ دەکات، رایگەیاندبووە، لە سەردەمی گەنجێتیدا و لە ئاهەنگە شەوێکدا، بۆمبێکی پاککەرەوەی جلوبەرگی فڕی داوەتە ناو حەمامێکی گشتییەوە.










باسنيوز
Top