هەلیکۆپتەرێکی ئیماراتی لەو وڵاتە تێک شکا و برازایەکی سەرۆکی ئیماراتیش لە یەمەن بریندار بوو

هەلیکۆپتەرێکی ئیماراتی لەو وڵاتە تێک شکا و برازایەکی سەرۆکی ئیماراتیش لە یەمەن بریندار بوو
برازایەکی سەرۆکی ئیمارات لە شاری شەبوە لە یەمەن بەهۆی تێکشکانی هەلیکۆپتەرێکی سەربازییەوە، بریندار بووە.



رۆژی شەممەی رابردوو هەلیکۆپتەرێکی سوپای ئیمارات لە شاری شەبوە تێک شکا و بووە هۆی کوژرانی چوار ئەفسەر و سەربازی ئەو وڵاتە و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە.



رۆژی دووشەممە 14\8\2017، شێخ نەهیان بن موبارەک ئال نەهیان، وەزیری رۆشنبیریی ئیمارات رایگەیاندووە، کە یەکێک لە بریندارەکان شێخ زاید بن حەمدان بن زاید ئال نەهیانە، کە برازای شێخ خەلیفە بن زایدی زڕبرای سەرۆکی ئیماراتە.


باسنیوز
Top