چین.. لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا 49 کەس بوونە قوربانی

 چین.. لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا 49 کەس بوونە قوربانی
لە چین، ڕووداوێکی ھاتوچۆ ڕووی دا. بەھۆی ڕووداوەکەوەش، 49 کەس بوونە قوربانی.

میدیا جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، ئەمڕۆ ھەینی 11/8/2017، لە پارێزگای (شانسی)ی چین، پاسێکی گەورە خۆی بە دیواری توونێلێکدا کێشاوە، بەھۆیەوە 36 کەس گیانیان لەدەست داوە، 13 کەسی دیکەش بریندار بوون.

باس لەوەش دەکرێت، کە پاسە لە ڕێگەدا بووە بۆ ئەوەی بچێتە شاری (لۆیانگ)ی چین، کە ئەو شارە دەکەوێتە ناوەڕاستی وڵاتەکە.

دوای ڕووداوەکەش، تیمەکانی فریاگوزاری، بریندارەکانیان بەخێرایی گەیاندووەتە نەخۆشخانە، ھەروەھا ئێستاش پۆلیسی وڵاتەکە لە لێکۆڵینەوەی وردتر دایە.








باسنيوز
Top