پیلانێكی داعش بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئینجه‌رلیك ئاشكرا بوو
رێنات باكیێڤ كه هاووڵاتییه‌كی رووسییه و له كیلیس له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كرا، ئه‌و جگه له‌وه‌ی ویستوویه‌تی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی له بنكه‌ی ئینجه‌رلیك بته‌قێنێته‌وه، هه‌روه‌ها ویستوویه‌تی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ش له‌و بنكه‌یه ئه‌نجام بدات، سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كانیش بكاته ئامانج.
ته‌له‌ڤزیۆنی (سی ئێن ئێن)ـی توركی، له راپۆرتێكدا له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی رێنات، ئاشكرای كردووه كه ئه‌و تیرۆریسته پایسكیلێكی كڕیوه تا له‌رێگه‌ی ئه‌و پایسكیله‌وه بتوانێت ده‌وروبه‌ری بنكه‌ی ئینجه‌رلیك ئاشكرا بكات و، بتوانێت بۆمبی لێ بچێنێت.
هه‌روه‌ها پیلانی داناوه تا سه‌ره‌تای پیلانه تیرۆرستییه‌كه‌ی به ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌مریكی بێت، پاشان سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌ناو بنكه‌ی ئینجه‌رلیك بكاته ئامانج.
ئه‌و هه‌روه‌ها ویستوویه‌تی كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ر به عه‌له‌وییه‌كان له توركیا بكاته ئامانج، چونكه عه‌له‌وییه‌كانی به كافر ناوزه‌د كردووه، هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان و توركیا كافرن و پێویسته له‌ناو ببرێن.
باسنيوز