بنكەی ئەنجەرلیك دەرگا بە ڕووی سەردانی شاندی ناتۆدا دەكاتەوە
حوسێن موفتیئۆغلو گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد كه توركیا رێگه‌ی داوه لیژنه‌یه‌كی ناتۆ سه‌ردانی بنكه‌ی ئینجه‌رلیك له كۆنیا بكه‌ن، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌یانه‌وێت هێزه‌كانی خۆیان به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه و توركیا رێگریان لێ ده‌كات.
له‌ناو ئه‌و لیژنه‌یه‌دا ئه‌ندامی ئه‌ڵمانیاشی تێدایه كه پێشتر توركیا به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ی نه‌ده‌دا ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی كۆنیا بكات.
یه‌كێك له‌و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌ی كه وای كرد نێوانی توركیا و ئه‌ڵمانیا گرژی تێبكه‌وێت، رێگه نه‌دانی توركیا بوو به هاتنی وه‌فدێكی فه‌رمی ئه‌ڵمانیا تا له نزیكه‌وه سه‌ربازه‌كانی خۆیان له بنكه‌ی ئینجه‌رلیك به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه، ئێستەش كه توركیا رێگه‌ی داوه، ئۆپۆزسیۆنی توركیا ده‌ڵێن بۆچی وات كرد كێشه له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا دروست بێت، كه ئه‌نجام هه‌ر خۆت رێگه‌ت دا بێنه‌وه بۆ توركیا.
تاوه‌كو ئێستەش ئه‌ڵمانیا هیچ لێدوانێكی فه‌رمی نه‌داوه، به‌وه‌ی ئایا ئه‌گه‌ر لیژنه‌كه‌یان له 8ی ئه‌یلوول سه‌ردانی توركیا بكات و له نزیكه‌وه سه‌رباز و چه‌كه‌كانیان له بنكه‌ی ئینجه‌رلیك به‌سه‌ربكه‌نه‌وه، هه‌ر بنكه‌ی ئینجه‌رلیك ده‌گوازنه‌وه بۆ ئوردن یاخود له رێكه‌وتنێكی نوێ‌دا له توركیا ده‌مێننه‌وه.
باسنيوز