حەماس پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران پتەوتر دەکات

 حەماس پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران پتەوتر دەکات
سەرکردەیەکی بزووتنەوەی بەرگریی ئیسلامیی فەلەستینی (حەماس) رایدەگەیەنێت، کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پتەوتر دەکەن.



عزەت رەشق، سەرۆکی شاندی حەماس بۆ تاران رایگەیاندووە، کە ”لاپەڕەیەکی نوێ“ لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئێران و حەماس دەکەنەوە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئیسرائیل.



عزەت رەشق سوپاسی ئێرانی کردووە بۆ هاوکارییەکانی بۆ حزبەکەی و لە بەرامبەردا محەمەدجەواد زەریفی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاندووە، ”هەڵوێستی ئێران بەرامبەر حەماس ناگۆڕێ“.



هەروەها عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری عەلی خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شاندەکەی حەماسی راگەیاندووە، ئێران لەگەڵ حەماسە و بەردەوام هاوکاریی دەکات.





باسنيوز
Top