ئەمریکا داوای لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی حزبوڵڵا دەکات

 ئەمریکا داوای لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی حزبوڵڵا دەکات
باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی میلیشیاکانی حزبوڵڵای لوبنانیی نزیک لە ئێران، دەکات.



نیکی هالی، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پشتگیریی هەوڵەکانی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ”چەکی نایاسایی“ لە باشوروی لوبنان.



نیکی هالی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە زۆربەی ئەو چەکە نایاساییانە بەدەست چەکدارانی میلیشیای حزبوڵڵاوەیە، کە بە گرووپێکی ”تیرۆریستی“ ناوی بردووە.



باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە هێزی پاراستنی ئاشتی نێودەوڵەتی لە باشووری لوبنان (یونیفێل) کردووە، هەوڵەکانی جڕ بکاتەوە بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی میلیشیای حزبوڵڵا.



بڕیارە لە رۆژی 30\8\2017 نەتەوە یەکگرتووەکان کاری یونیفێل درێژ بکاتەوە، یونیفێل هێزێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و بۆ رێگرتن لە دروستبوونی شەڕ لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل، لە باشووری لوبنان جێگیر کراوە.




باسنیوز
Top