سوپاى پاسداران به ئاوى كوه‌يتدا چه‌ك بۆ حووسييه‌كان ده‌نێرێت
به گوێره‌ى زانيارى ئه‌و ئاژانسه، ئێران چه‌ك و پێداويستى سه‌ربازى و راوێژكارى به دوو شێوه بۆ يه‌مه‌ن ناردووه، يه‌كه‌ميان راسته‌وخۆ له كه‌نداوه‌وه بۆ يه‌مه‌ن و دووه‌ميان له رێگه‌ى سۆماڵه‌وه و ئه‌و رێگه‌يه‌شيان به هۆى چاودێرى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه بۆ ئێرانييه‌كان مه‌ترسيدار بووه.
له شه‌ش مانگى رابردوودا سوپاى پاسداران ده‌ستيكردووه به به‌كارهێنانى ئاوى كه‌نداوى نێوان كوه‌يت و ئێران و له‌و رێگه‌يه‌وه چه‌كى بۆ حووسييه شيعه ئاينزاكانى يه‌مه‌ن ناردووه.
له‌و رێگه‌يه‌وه كه‌شتى بچووكى ئێرانى له سنوورى ئاوى كوه‌يت و كه‌شتيوانى نێوده‌وڵه‌تيدا ره‌وانه‌ى كه‌ناراوه‌كانى سۆماڵ كراوون.
به‌رپرسێكى باڵاى ئێرانى وتوويه‌تى: چه‌ند به‌شێكى مووشه‌ك و پاترى مووشه‌ك ته‌قاندن له رێى ئاوى كوه‌يته‌وه ره‌وانه‌ى يه‌مه‌ن كراوون.
ئه‌وه‌شى وتووه: پارچه‌ى مووشه‌كى ئه‌وتۆ ره‌وانه‌ى يه‌مه‌ن كراوون، كه به هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌و مووشه‌كانه له يه‌مه‌ن درووست ناكرێن.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى كوه‌يت، له به‌ياننامه‌يه‌كدا ره‌تيكرده‌وه، ئاوى هه‌رێمايه‌تى وڵاته‌كه‌ى به‌كارهێنرابێت بۆ گواستنه‌وه‌ى چه‌ك بۆ حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن.
K24