سوپاسالاری توركیا ده‌گۆڕدرێ
به‌رپرسی هێزی زه‌مینی به یه‌شار گوله‌ر سپێردرا، هه‌روه‌ها هێزی ده‌ریایی عه‌دنان ئۆزباڵ و حه‌سه‌ن كوچووكیوزیش كرایه به‌رپرسی هێزی ئاسمانی. ئه‌م بڕیاره‌ش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سه‌ربازی توركیادا درا.
به گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ی توركی، هه‌ر كه‌سێك ببێته به‌رپرسی هێزی زه‌مینی سوپای توركیا، پێویسته هه‌ر ئه‌و كه‌سه وه‌كو سوپاسالاری توركیا دابمه‌زرێ، بۆیه یه‌شار گوله‌ن كه كراوه‌ته به‌رپرسی هێزی زه‌مینی، هه‌ر ئه‌ویش ده‌بێته سوپاسالاری توركیا.
پێشتر خلوسی ئاكار سوپاسالاری توركیا بوو، به‌ڵام دوای هه‌وڵی كوده‌تایه‌كه‌ی 15ی ته‌مووزی توركیا زۆر ره‌خنه له حكوومه‌تی توركیا ده‌گیرا به‌وه‌ی پێویست بوو خلوسی له پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره بۆ كاتێكی تر دواخرا.
ئه‌گه‌ر یه‌شار گوله‌ر ببێته سوپاسالاری توركیا، تاوه‌كو 2019 له پۆسته‌كه‌ی ده‌مێنێته‌وه، پاشان كه‌سێكی تر ده‌خرێته شوێنه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ـی توركی.
باسنيوز