کەناڵێکی فەرمیی ئێران بە دانی بڕێكی زۆر پاره بە پهرلهمانتارێكی کورد سزا درا
بە پێی ئەو بڕیاره کەناڵی Press Tvی سەر بە دەنگ و ڕەنگی فەرمیی ئێران، بە دانی بڕی 338 ههزار پاوهند کە دەکاتە 435 هەزار دۆلاری ئەمهریکی سزا دراوە.
ئەو کەناڵە ئێرانییە دوو ساڵ بەر لەئێستا نوێنەریکی کوردی پەرلهمانی بڕیتانیای بە ناوی (نەدیم زەهاوی) بەوە تۆمەتبار کردبوو کە بە هاوکاریی دهوڵهتی ئیسرائیل كاری كڕین و فرۆشتنی نەوتی بۆ داعش کردووە.
نەدیم زەهاوی ئەندامی حیزبی پارێزەرانی بڕیتانیا و ئەندامی پەرلهمانی ئەو وڵاتەیە و خەڵکی باشووری کوردستانە.
هەر چەند ئەو ڕاپۆرتەی Press Tv پاش ساڵێک لە ماڵپەڕەکەیان سڕدرایەوە، بەڵام دهزگاكانی دیكهی ڕاگهیاندن دیکە بەشێوەیکی بەربڵاو ئەو هەواڵەیان ڕووماڵ بڵاوكردهوه.
ڕۆژنامەی گاردیەن چاپی بریتانیا ڕایگەیاندووە کە Press Tv هەتا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی بە نیسبەت ئەو بڕیارەی دادگای لەندەنەوە نەبووە و داکۆکی لەخۆی نەکردووە.
Press Tv یەکەمین کەناڵی فەرمیی ئێرانە کە بە زمانی ئینگلیزی وەشانی خۆی لەساڵی 2014 دەست پێکردووه .
bas news-