ئیندۆنیسیا؛ بەهۆی ڕمانی پردێكەوە نۆ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

ئیندۆنیسیا؛ بەهۆی ڕمانی پردێكەوە نۆ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا


بەهۆی ڕمانی پردێكەوە كە دوو دوورگەی ئیندۆنیسیای بەیەكەوە دەبەست نۆ كەس گیانیان لەدەستداو لانیكەم 30 كەسی دیكەش برینداربوون.

بەهۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی بەپیادە بەسەر ئەو پردەدا رۆیشتوون بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمێكی ئاینیدا پردەكە ڕماوەو قوربانییەكی زۆری لێكەوتوەتەوە، ئەوەش بەوتەی ئەفسەرێكی پۆلیس بۆ رۆیتەرز.

هەرچەندە ئەو ئاوەی پردەكەی بەسەرەوەبووە قووڵییەكەی تەنها دوو مەتر بووە، بەڵام بەهۆی كەوتنە ژێر پاشماوەی پردەكەوە ژمارەی قوربانییەكان بەوشێوەیە بەرزبووە.

پردەكە هەردوو دورگەی نوسا لێمبۆنگان‌و نوسا كێنینگانی بەیەكەوە بەستوەتەوە كە دەكەوێتە كەناری بالێی باشوری رۆژهەڵات.

ئەو ئەفسەرە ئاماژەی بەوەشكردوە كە هەموو قوربانییەكان هاوڵاتی ئیندۆنیسین‌و هیچ هاوڵاتییەكی بیانیان تێدا نییە. لەنێو ئەو كەسانەشی گیانیان لەدەستداوە سێ منداڵی تێدایە.

لیژنەی گەڕان‌و ڕزگاركردنی ئیندۆنسیا ئەمڕۆ گەڕانی بەدوای قوربانییەكان كۆتایی پێ هێناو بڕیارە سبەینێ دووبارە دەست بە پڕۆسەكە بكاتەوە.
xANDAN-
Top