پۆتين: مه‌سه‌له‌كه سووريا نييه و ئه‌مريكا ده‌يه‌وێت خۆى بسه‌پێنێت
له كۆتايى كاره‌كانى كۆنگره‌ى لوتكه‌يى كۆمه‌ڵه‌ى بريكس كه له ناوچه‌ى گواى هيندستان ئه‌نجامدرا, پۆتين گوتى: رووسيا نايه‌وێت نه‌يارێتى ئه‌مريكا بكات, به‌ڵام ئه‌و ده‌يه‌وێت بڕياره تاك لايه‌نه‌كانى به‌سه‌ر جيهاندا بسه‌پێنێت به بێ ئه‌وه‌ى تايبه‌تمه‌ندى مێژوويى و رۆشنبيرى ئه‌م يان ئه‌و وڵات له‌به‌ر چاو بگرێت.
پۆتين باسى له رابردووى په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا و ئه‌مريكا كرد و گوتى: هه‌ر له سه‌رده‌مى شه‌ڕى يوگسلافياوه ئه‌و په‌يوه‌ندييانه روويان له ئاڵۆزى كردووه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌و كاته من سه‌رۆكى رووسيا نه‌بووم و خۆ ئه‌وه من نه‌بووم بڕيارمدا له سه‌ر زه‌رياى ئه‌تڵه‌سييه‌وه فڕۆكه‌كه‌م بگه‌ڕێنمه‌وه و سه‌ردانى ئه‌مريكا هه‌ڵبوه‌شێنمه‌وه ئه‌وه يه‌فگينى بريماكۆڤ بوو.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد, له سه‌رده‌مى بۆريس يه‌ڵسندا كه هه‌ڵوێستى رووسيا له باره‌ى يوگسلافياوه توند بوو, خۆرئاواييه‌كان پارێزيان له رووسيا ده‌كرد. كێشه‌كه ئه‌وه‌يه خۆرئاوا حه‌زى له هه‌ڵوێسته سه‌ربه‌خۆكانى رووسيا نييه.
سه‌رۆكى رووسيا باسى له شه‌ڕى عێراقيش كرد و گوتى: كه عێراقيان رووخاند ده‌يانوت ئه‌وه ئێمه سه‌داممان له‌ناوبرد و سه‌ركه‌وتين و ئێوه به‌شدار نه‌بوون، پرسياره‌كه ئێستا دێته ئاراوه ئايا ئه‌وان له عێراق سه‌ركه‌وتوون.
هه‌روه‌ها باسى ليبياى كرد و گوتى: له‌وێش بۆردومانيان كرد و ده‌وڵه‌تيان هه‌ڵوه‌شانده‌وه, ئێستا ليبيا بووه‌ته حه‌شارگه‌يه‌كى گه‌وره‌ى تيرۆر.
K24 -