توركیا: ئەمڕۆ 1800 كیلۆمەتر خاكی سوریامان لە داعش پاك كردووەتەوە

 توركیا: ئەمڕۆ 1800 كیلۆمەتر خاكی سوریامان لە داعش پاك كردووەتەوە
فیكری ئشک وه‌زیری به‌رگریی توركیا رایگەیاند ئه‌و ئەنجامەی ئه‌مڕۆ ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات پێیگه‌یشتووه‌، بریتییە لە پاككردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی سووریا به‌درێژایی نزیكه‌ی 90 كم و قووڵایی 20 كم له‌ چه‌كدارانی داعش.

ئشک گوتی "ئیدی له‌وێوه‌ مووشه‌ك ئاڕاسته‌كردن بۆ خاكه‌كه‌مان زۆر ئاسان نییه‌. پشتیوان به‌خوا به‌ره‌و باشووریش ده‌چین. ناوچه‌یه‌كی ئارام بنیات ده‌نێین كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان دروست نه‌بێت".

چەند هەفتەیەكە سوپای توركیا دەستی كردووە بەجێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات، تیایدا سەرەتا شاری جەرابلوسی لە دەست داعش رزگار كرد و دوای ئەوەش بەردەوامی دا بەئۆپەراسیۆنەكە بۆ پاكردنەوەی سنوورەكانی سوریا لەگەڵ توركیا.




باسنيوز
Top