وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا وەڵامى سوپاى سوریاى دایەوە
جۆن کیری، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکى هەواڵیدا لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین لە نیویۆرک رێکخست و وەڵامی پرسیاری پەیوەندیدار بە ئاگربەستی سووریا دایەوە وتى "سوپای سووریا لە جیاتی پێشکەشکردنی لێدوان بۆ میدیاکان، پێویستە وتووێژ لەگەڵ ئەو کەسانە بکات کە دانوستان لەسەر ئاگربەستەکە دەکەن".
هەروەها وتیشى ئەم حەوت ڕۆژە، ڕۆژانی ھێمن نەبوون و ھاوکاری مرۆیی نەگەیەنراون".
وەزیرى دەرەوەى ئەمەریکا ئەوەشى وت "ئیتر کاتی ئەوە ھاتووە شتێکی ڕاستەقینە لەمەڕ گەیشتنی ھاوکاری مرۆیی بکەین. لەبارەی ھاوکارییە مرۆییەکان تەنھا ئەمڕۆ جموجۆلێک دەبینین".
ئاگربەستی لە سوریا لە ١٢ی ئەیلولى ٢٠١٦ بۆ ماوەی ھەفتەیەک ڕاگەیەنرا و لە دوای ئەمەش، لەسەر ڕێککەوتنی ڕوسیا و ئەمەریکا ئاگربەستییەکە دوو ڕۆژی دیکەش درێژکرابۆوە.
باسنیوز