ئەمەریکا "توڕەیە" لەبۆردومانی هاوکارییە مرۆییەکان لەسوریا
شەوی رابردوو روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی روسیا یان سوریا بۆردوومانی كاروانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یان كردووه كه له نزیك حه‌له‌ب یارمه‌تی مرۆییان گواستوەتەوە.
جۆن کێربی، یاریدەدەری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ "توڕەیی" وڵاتەکەی لەبۆردومانی هاوکارییە مرۆییەکانی سوریا راگەیاند.
کێربی ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە ماوەی هەفتەیەکە هەوڵدەدەن هاوکارییە مرۆییەکان بگەیەننە هاوڵاتیانی سوریا، بەڵام رژێمی سوریا ڕێگای نەداوە کاروانەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕۆن‌و خواردن‌و ئاو و پێداویستییە تەندروستییەکان بگەیەننە هاوڵاتیانی مەدەنی.
بۆردوومانكردنی كاروانی ئۆتۆمبێلی هاوكارییه مرۆییه‌كان دوای ئه‌وه دێت كه حكومه‌تی سوریا ئێواره‌ی دوێنێ رایگه‌یاند پرۆسه‌ی ئاگربه‌ست له سوریا كۆتاییهاتووه كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وامبوو.
روانگه‌ی سوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له‌كاتێكدا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه سه‌رقاڵی پرۆسه‌ی راده‌ستكردنی ئاسایی هاوكارییه‌كان بوون له نزیك شارۆچكه‌ی ئۆرم-ی گه‌وره له رۆژ‌وئاوای حه‌له‌ب كراونه‌ته ئامانج له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ده‌ڵێت ئەو کاروانە بەڕوسیاو سوریا ئاشنا بووە بەڵام ئەو کەسانەی هاوکارییەکانیان گواستوەتەوە کوژراون لەکاتێکدا ویستویانە یارمەتی هاوڵاتیانی سوری بدەن.
کێربی جه‌ختیشیكرده‌وه، ئەمەریکا ئەو بابەتە راستەوخۆ لەگەڵ ڕوسیادا باس دەکات‌و ئەو جۆرە کارانە کاریگەریی دەبێت لەسەر کاری هاوبەش لەگەڵ ڕوسیا لەداهاتوودا.
خه‌ندان-