لە یۆنان ئاگر لە کەمپێکی پەنابەران کەوتەوە

لە یۆنان ئاگر لە کەمپێکی پەنابەران کەوتەوە

پەیامنێری رووداو رایگەیاند، لە کەمپی مۆریایە لە دوورگەی لیسبۆسی یۆنان ئاگر کەوتەوە و نزیکەی 4 هەزار پەنابەر ناچاربوونە لە کەمپەکە رابکەن.

پەیامنێری رووداو دەڵێت، لەنێو کەمپەکەدا پەنابەری کورد هەن و لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکە نزیکەی 4 هەزار پەنابەر ناچاربوونە رابکەن.

تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نازاندرێت و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان، بەهۆی ئاگرکەوتنەوەکە چەندین کەس برینداربوون.

پەنابەرێکی نێو کەمپەکە بۆ رووداو دەڵێت، ئاگرەکە لە ئەنجامی خۆپیشاندانی کۆچبەرانی نێو کەمپەکە کەوتووەتەوە
رووداو -
Top