هێزەکانی ئەمەریکا له فڕۆکەخانەیەکی ستراتیژیی باشووری مووسڵ جێگیر بوون

هێزەکانی ئەمەریکا له فڕۆکەخانەیەکی ستراتیژیی باشووری مووسڵ جێگیر بوون
سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراق دەڵێت، هیزەکانی ئەمەریکایی گەیشتوونەته بنکەیەکی ئاسمانیی ستراتیژی له باشووری مووسڵ.

ئەو سەرچاوەیه دەڵێت، هێزەکانی ئەمەریکایی، چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازییان بۆ بنکەی ئاسمانیی گەیاره هێناوه.

مانگی رابردوو هێزەکانی سوپای عێراق توانیان گەیاره له دەست داعش رزگار بکەن.

ئەم بنکه ئاسمانییه، شوێنێکی ستراتیژی بۆ داڕشتنی هێرش بۆ سەر مووسڵ و رزگار کردنی لەدەست داعشه.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی بریتانی له عێراق ئاشکرای کردووه، کردەی سەربازیی گرتنەوەی مووسڵ مانگێکی دیکه دەست پێدەکات.


ZNA-
Top