وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا: كۆتاییهاتنی شه‌ڕی سوریا به‌ده‌ست روسیایه
فالۆن له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سكای نیوز عه‌ره‌بیه ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند"ئه‌وه‌ی كه روسیا ده‌توانێت ئه‌نجامیبدات یارمه‌تیدانه له كۆتاییهاتنی جه‌نگ له رێگه‌ی به‌كارهێنانی هه‌ژموونی خۆی تاوه‌كو ئه‌سه‌د هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی رابگرێت‌و رێگه به گه‌یشتنی هاوكاری مرۆیی بدات بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی گه‌مارۆدراون".
وه‌زیری به‌رگری به‌ڕیتانیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له ئێستادا ده‌كرێت روسیا ئه‌و كاره بكات‌و هه‌روه‌ها رێگه به هێزه میانڕه‌وه‌كانیش بدرێت كه ته‌نها چاویان له سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش بێت له ره‌قه، كه پێگه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌و رێكخراوه‌یه له سوریا.
دوای دانپێدانانی به‌ریتانیا به‌وه‌ی كه فڕۆكه‌كانی به‌شدارییان كردووه له بۆردوومانكردنی هێزه‌كانی سوپای سوریا رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له ده‌یره‌زور كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای ئه‌و وڵاته كوژران، فالۆن هیوای خواست كه ئه‌و هێرشه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانان نه‌بێت له دژی داعش.
شه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا بنكه‌یه‌كی سوپای سوریایان له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی دێره‌زور و چیای سه‌رده كرده ئامانج، به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕوسیا له‌و هێرشه‌دا 60 سه‌ربازی سوریا كوژراون، له‌لایه‌كی تریشه‌وه روانگه‌ی سوری بۆ چاودێریی مافه‌كانی مرۆڤ ژماره‌ی كوژراوانی سه‌ربازانی سوریای له‌و هێرشه‌دا به 90 سه‌رباز مه‌زه‌نده‌كرد.
له‌باره‌ی ئاگربه‌ستی سوریاوه وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا رایگه‌یاند كه پێویسته هه‌مووان پابه‌ندی ئاگربه‌ست بن له سوریا، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سوپای سوریا كۆتایی هاتنی ئاگربه‌ستی راگه‌یاند.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ریش دوای راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی ئاگربه‌ست، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوریا بۆردوومانكردنی شاری حه‌له‌بیان ده‌ستپێكرده‌وه.
دوای رێككه‌وتنی روسیا‌و ئه‌مریكا له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك كه به‌نهێنی مانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیش ئاشكرا نه‌كران، له‌كاتژمێر 7 رۆژی دووشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان ئاگربه‌ست له نێوان هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سوریا‌و سوپای سوریا راگه‌یه‌ندرا كه داعش‌و به‌ره‌ی نوسره‌ی له‌خۆی نه‌گرت.
خه‌ندان-