ئه‌ردۆغان ته‌ئكید ده‌كاته‌وه رێگه‌ناده‌ن كانتۆنه‌كانی كۆبانی‌و عه‌فرین به‌یه‌ك بگه‌ن
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه‌مه‌نبه‌ج شارێكی عه‌ره‌بیه به‌لام دێوێن ئه‌وا نیشان بده‌ن كه سه‌ر به په‌یه‌ده یه و جه‌خت له‌وه‌ش كرد كه له‌مه‌وبه‌دوا هیچ ولاتێك یان ناوچه‌یه‌كی جیهان بو ئه‌ندامانی فه‌تحوللا گوله‌ن په‌نه‌گایه‌كی ئارام نابێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌مڕۆ بۆ به‌شداریكردن له‌كۆبونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووكان به‌ره‌و نیویۆرك به‌رێكه‌وت‌و له‌فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیسته‌نبوڵ له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند له‌هه‌موو كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا باسی جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵا گوله‌ن‌و هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15 ته‌مموز ده‌كه‌ن‌و هۆشدارییان بۆ دۆسته‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بێت له‌وباره‌یه‌وه‌و له‌مه‌ودوا هیچ وڵاتێك یان ناوچه‌یه‌كی جیهان بۆ ئه‌ندامانی گوله‌ن په‌ناگه‌یه‌كی ئارام نابێت.
له‌باره‌ی خۆرئاوای كوردستان‌و سوریاوه، ئه‌ردۆغان وتی"هه‌رگیز له باكوری سوریا رێگه ناده‌ین به دروستكردنی ڕاڕه‌وێك له‌لایه‌ن یه‌په‌گه‌و په‌یه‌ده‌وه" كه مه‌به‌ست لێی گه‌یاندنی كانتۆنی كۆبانی-یه به كانتۆنی عه‌فرین.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو په‌یه‌ده‌و یه‌په‌گه ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی داعشیان له رۆژهه‌ڵاته‌وه له‌حه‌سه‌كه‌وه تا گرێ سپی كۆنتڕۆڵ كرد‌و ئامانجی ئه‌وان به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌بوو به‌ناوچه‌ی عه‌فرین‌و كردنه‌وه‌یان بۆ ده‌ریای سپی، وتی"ئێمه‌ش هه‌رته‌حه‌مولمان كرد‌و له كوتاییدا له‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی عه‌نتاب چیتر ته‌حه‌مولمان نه‌ما، وتمان به‌سه‌و ئه‌مریكاو روسیا‌و وڵاتانی رۆژئاوا‌و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیشمان ئاگادار كرد".
سوپای توركیا له‌گه‌ڵ چه‌ند گروپێكی سه‌ر به سوپای سوریای ئازاد له 24 مانگی رابردوو سنوری سوریای به‌زاند له‌ژێر ناوی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات بۆ پاكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی نێوان جه‌رابلوس‌و راعی له داعش‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رده‌وامه‌و به‌ره‌و شاری باب له باكوری شاری حه‌له‌ب پێشڕه‌ویی ده‌كات.
ئه‌ردۆغان ئه‌وشه‌ی خسته‌ڕوو كه پێشتر له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام به درێژایی 90- 95 كیلۆمه‌تری سنوری توركیا‌و 40-45 كیلۆمه‌تر به‌قوڵایی خاكی سوریا گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا كردووه له‌كۆبوونه‌وه‌ی G20ی ئه‌نتاڵیا، وتی"ئه‌ویش رازی بوو، به‌ڵام كه هاتن بۆ جێبه‌جیكَردنی ئه‌و پلانه به‌داخه‌وه ئه‌وه‌نه‌كرا".
سه‌رۆكی توركیا وتیشی"هه‌مان بابه‌ت له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پۆتین سه‌رۆكی روسیاش گفتوگۆمانكرد كه له‌وێ ناوچه‌یه‌كی ئارام‌و دژه‌فڕین دروستبكرێت وه‌كو ناوچه‌یه‌كی ئه‌منیی، به‌ڵام ئه‌وه‌ش جێبه‌جێ نه‌كرا".
خه‌ندان-